به دوو قۆناغ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی میسر ده‌كرێت
دادوه‌ر ئه‌یمه‌ن عه‌باس سه‌رۆكی لێژنه‌كه روونیكرده‌وه كه قۆناغی یه‌كه‌م بۆ هاووڵاتیانی میسر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌ی تشرینی یه‌كه‌م و له ناو میسریش له هه‌ژده‌و نۆزده‌ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت . قۆناغی دووه‌میش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له بیست و یه‌ك و بیست و دووی تشرینی دووه‌م و بۆ ناوه‌خۆش له بیست و دوو و بیست و سێی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێت .
شایانی باسه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی دووهه‌زارو دوازده میسر بێ په‌رله‌مانه كاتێك دادگای باڵای ده‌ستووری ئه‌نجومه‌نی گه‌لی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌ندامانی گروپی ئیخوان موسلمین بوون .
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان راشیگه‌یاند كه ده‌رگای خۆپاڵاوتن رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی دوازده رۆژ ده‌خایه‌نێت.
