"باكهس چاوهڕوانی ئەوە نەکات لە ئۆپهراسیۆنهكان پاشگهزببینەوە"
لە میانی مەڕاسیمی 30 ئاب جەژنی سەركەوتنی توركیا، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە كۆشكی كۆماری وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لەبارەی هەندێك هەواڵ كە باس لەوە دەكەن ئۆجەلان لە یەكی ئەیلوولدا بانگەوازی ئاشتی رادەگەیەنێت، داودئۆغڵو گوتی: "بنەمای بانگەوازی ئاشتی دیارە. لە مانگی مایسی 2013دا بڕیاردرابوو تەواوی چەكدارەكانیان توركیا جێبهێڵن. ئەوانی ئاشتی دەخوازن چەكەكانیان دادەنێن. گەر ئاشتی خواز هەبن، گەر هێشتا شەڕەنگێزان هەبن نازانین كەوا لەكوێ دەجەنگن. سنوورەكانی توركیا جێدەهێڵدرێت. واتا كاتێك لە توركیادا گرووپی چەكداری هەبن، بانگەوازی ئاشتی بە تەنیا هیچ واتایەكی نابێت. ئەوەی پێویستە بانگەوازەكە نییە، بەڵكو ئەنجامدانی ئەو شتانەیە كە بۆ بانگەوازەكە پێویستن. هاتنی هەواڵی كوژرانی سەربازان هەموو رۆژێك دڵمان دەهەژێنێت، بەڵام گەلەكەشمان ئەوە دەزانێت كە بۆ ئەوەی دڵنیایی دە ساڵی داهاتوو دەستبخەین لەو كارانەی ئەنجامان داوە بۆ دواوە نەگەڕێینەوە. هەموو كەس دەبێت سەنگین بێت و پەیڕەوی سیستمی حكوومەت و یاساكانی دەوڵەتی توركیا بكات. جا هەر كەسێك بێت".
AA
