ئیداره‌ی ئۆباما له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا شكستیهێناوه
له‌گوتارێكی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی كه له‌لایه‌ن ماركۆ رۆبیۆ-وه نووسراوه، باس له‌وه‌كراوه ئیداره‌ی باراك ئۆباما سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی داعش له‌عیراق و سوریا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێكیش به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كان له‌دژی ئه‌و گروپه كه‌چی هێشتا داعش رووبه‌رێكی به‌رفراوانی له‌خاكی عیراق و سوریا له‌ژێرده‌ستدایه و واشنتۆنیش له‌توانایدا نییه ته‌نیا 60 جه‌نگاوه‌ری سوری بۆ مه‌شق و راهێنان ئاماده بكات كه به‌ته‌نیا شه‌ڕی داعش بكه‌ن نه‌ك رژێمی سوریا له‌كاتێكدا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسه له‌كوژرانی زیاتر له240 هه‌زار مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا.
سەرچاوەكان
