ناته‌نیاهۆ: ئێران بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ مافی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی پێدراوه
سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش ده‌ڵێت: ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، توانا به‌رگرییه‌كانی تاران سنوردار ناكات. جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكاش ره‌خنه له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت: ئۆباما راستیه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی شاردۆته‌وه. ژماره‌ی سیناتۆره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی پیرانی ئه‌مریكاش كه پشتگیری ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، گه‌یشتنه 30 سیناتۆر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ته‌نیا 20 رۆژ ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ست ماوه بۆ ئه‌وه‌ی دوا ده‌رفه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران به سودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت‌و له ده‌نگدانی 17ی مانگی داهاتوو، كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند نه‌كات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ویست‌و كامپه‌ینه‌كانی ئیسرائیل، رۆژ به رۆژ پشتگیری كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ئیتاڵیا، بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ماتیۆ رێنزی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆبویه‌وه‌و رایگه‌یاند: ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر جیهان‌و ناوچه‌كه.
نه‌تانیاهۆ گروپی تیرۆریستی داعش‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانی به یه‌كتر به‌راورد كرد‌و رایگه‌یاند: مه‌ترسیه‌كانی ئێران له داعش گه‌وره‌ترن.
وتیشی: ڕێكه‌وتنه‌كه ڕێگه به تاران ده‌دات بۆ فراوانكردنی هه‌ندێك ژێرخانی ئه‌تۆمی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی "ئاشتیانه" پێویستی نییه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌كارده‌هێنرێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاشیگه‌یاند: ڕێكه‌وتنی خۆرئاوا‌و ئێران، واده‌كات له ماوه‌ی 13 ساڵدا تاران به بێ هیچ رێگرییه‌ك، سێنته‌رفیوج به‌رهه‌م بهێنێت‌و یۆرانیۆن بپیتێنێت.
له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل‌و چه‌ند وڵاتێكی تر ناوچه‌كه ، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شوێن ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه نیه.
رۆحانی ڕاشیگه‌یاند: به جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی، تاران هیچ ڕێگرییه‌ك له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا به‌رگرییه‌كانی دانانێت‌و هیچ سنورداركردنێكیش له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كان قبوڵ ناكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دیك چینی، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پێشه‌كی كتێبێكی نوێیدا كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی باراك ئۆباما گرت‌و رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئۆباما له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به رای گشتی وتوه، ناڕاستن. چونكه به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ئۆباما، ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕێگه‌ی بۆ ئێران "ئاسان‌و یاسایی" ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆم.
چینی وتیشی: به‌هۆی ڕێكه‌وتنه‌كه، دوای هێرۆشیماو ناگازاكی، له ساڵی 1945، بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارده‌هێنرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیه‌كانی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ئه‌مریكا، پشتگیرییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه رۆژ به رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و ژماره‌ی ئه‌و سیناتۆرانه‌ی كۆنگرێس كه پشتگیری ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن گه‌یشته 30 سیناتۆر، به‌وپێیه‌ش ئۆباما پێویستی به ده‌نگی چوار سیناتۆری تری پارته‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی مافی ڤیتۆكه‌ی دژی ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی كۆنگرێس، تێنه‌په‌ڕێنرێته‌وه.
تا ئێستاش 14 سیناتۆری دیموكراته‌كان بڕیاریان به پشتگیری یان دژایه‌تی ڕێكه‌تنه‌كه نه‌داوه، ئه‌گه‌ر له‌و 14 سیناتۆره‌ش 11 كه‌سی تریان پشتگیری ئۆباما بكه‌ن، ئه‌وا كۆنگرێس ناتوانێت ڕێكه‌وتنه‌كه ره‌ت بكاته‌وه. - .
سەرچاوەكان
