كوێت: ئێران دوژمنی سەرەكیی ناوچەکەیە
(حەمد ئەلھەرشانی) بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوێت، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: ئێران دوژمنی وڵاتانی عەرەبیی ناوچەیە و خەریكی پلان داڕشتنە بۆ لەناو بردنی حکوومەتەكانیان.
ئاژانسی فەرەنساش سەبارەت بە بەیاننامەكە نووسیویەتی؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەوە توندترین رەخنەیە لە ئێران گیراوە، لە كاتێكدا ئێران و كوێت پەیوەندییان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیكەی عەرەبی ناوچەکە باشتر بووە.
ئەو قسانە لە كاتێك دان كە ماوەیەك لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەدجەواد زەریف لە سەردانێکیدا بۆ كوێت گووتبووی؛ پەیوەندییان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرەو باش بوون دەچێ.
ئێران هەتا ئێستە وەڵامی ئەو بەیاننامەیەی حکوومەتی کوێتی نەداوەتەوە.
لە رۆژانی رابردووشدا حکوومەتی بەحرەین ئێرانی بە تەقینەوەکەی شەوی هەینیی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد.
باسنيوز
