لەماوەی 3 رۆژدا بوو بە بەرێوەبەر و راوێژكار و وەزیر
دوای ئەوەی بریاردرا هەڵبژاردنەكان دوو بارە بكریتەوە, سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە داودۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری توركیا كرد كە حكومەتێكی كاتی پێكبهێنێت.
دوێنێ داودۆغلو كابینەی حكومەتە كاتیەكەی ئاشكرا كرد كە 11 وەزیر لە AKP و 2 وەزیر لە HDP و وەزیرێك لە MHP و 11 وەزیریش بێلایەنن.
جەناب ئاشچی تا رۆژی چوارشەممە بەرێوەبەری گشتی گومرگەكان بوو و رۆژی پێنجشەممە بوو بە راوێژكاری گومرگەكان. پاشان بە شێوەیەكی چاوەرواننەكراو دوێنێ وەك وەزیری گومرگ و بازرگانی دەستنیشان كرا.
شایەنی باسە جەناب ئاشچی لە هەڵبژاردنەكاندا پاڵێوراو بوو بۆ پەرلەمانی توركیا بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت و هەڵنەبژێردرا.
