"بەشداری پێ کردنی هەدەپە لە حکوومەتدا پێویستیەکی دەستووریە"
یڵدز لەمیانی بەشداری كردنی لە مەراسیمی كردنەوەی ناوەندی كارۆئاوی كارگی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەبەرامبەر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لەسەر ئەگەری بەشداری كردنی هەدەپە لە حكوومەتی كاتی پێش هەڵبژاردندا، یڵدز ئاماژەی بەوەدا كە پارتەكانی ناو پەرلەمان دەكرێت بەشدار بن لە ناو حكوومەتی كاتی پێش هەڵبژاردن و ئاشكرای كرد ئەوە داواكاری و پێشنیاز نییە، بەڵكو پێویستیەكی دەستووریە.
یڵدز ئاماژەی بەوەدا كە هەدەپە لە هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیراندا بە دەنگێكەوە چۆتە ناو پەرلەمان و بە هەڵبژاردنێكی دیموكراتیانە دەنگی بەدەستهێناوە، جا ئەگەر پێمان خۆش بێت یان نا، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور دیاری كردووە، ئەو ئەركەیان پێ رادەسپێرێت.
یڵدز دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەموولایەك بزانن كە ئەو ئەركانە پێویستیەكە، دەستوور دیاری كردووە و گوتی: "ئەمە ئەگەر پێشنیازێكیش نەبێت، پێویستیەكە، ئەگەر دەشڵێن بۆچی داوا لە پەرلەمانتاران یان سیاسیەكان دەكەن، ئەوا وەڵامەكەی زۆر روونە، پێویستیەكی دەستووریە هەر بۆیە ئەركی هەموومانە پەیڕەوی یاسا و رێساكان بكەین. هەدەپە ئەنجامێكی ئەمەیە".
AA
