تورکیا و ئەمریکا رێککەوتننامەیەکیان لەدژی داعش واژۆ کرد

تورکیا و ئەمریکا رێککەوتننامەیەکیان لەدژی داعش واژۆ کرد
وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش, لە رووی تەكنیكیەوە توركیا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رێككەوتووە، بەرپرسانی سەربازی هەردوولا رێككەوتننامەیەكیان واژۆ كردووە".

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێك لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری باكووری قوبرسی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو تیشكی خستە سەر روونكردنەوەكەی دوێنێی سەربارەت بە واژۆكردنی رێككەوتننامەیەك لە دژی رێكخراوی داعش لەگەڵ ئەمریكا و ئاماژەی بە راستی هەواڵەكە كرد.

ناوبراو گوتی: "بەڵی من گوتومە دیدارەكان بەكۆتا هاتوون، گوتومە رێككەوتننامەكە واژۆ كراوە، بەهەمان شێوە گوتەبێژی ئەمریكاش رایگەیاند 'هەردوولا زۆر نزیكن لە ئەنجامدانی رێككەوتنێك' لەوانەیە بەهۆی جیاوازی كاتەوە بەرپرسانی ئەمریكا لە رایگەیاندنی رێككەوتنەكە دواكەوتبن".

لە درێژەی گوتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی: "بەڵێ روونكردنەوەكەی دوێنێمان راستە، بەرپرسانی سەربازی توركیا و ئەمریكا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی رێكخراوی داعش واژۆیان لەسەر رێككەوتننامەیەك كردووە".

لەمیانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئاژانسێكی بیانی، دوێنێ وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوشئۆغلوو لە دژی رێكخراوی تیرۆیستی داعش باسی لە واژۆكردنی رێككەوتننامەیەك كرد لەگەڵ حكوومەتی ئەمەریكا.


































AA

Top