ئهردۆغان بڕیاری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی دا
بەم نزیکانە حکوومەتی هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت کە سەرجەم ئەو پارتانەی لە پەرلەمان نوێنەرایەتی کراون (پارتی داد و گەشەپێدان AKP كە خاوەنی 258 كورسییە، پارتی گەلی كۆماری CHP كە خاوەنی 132 كورسییە، لەگەڵ پارتی دیموكراتی گەلان HDP و پارتی نەتەوەیی توركیا MHP كە هەریەكەیان خاوەنی 80 كورسین) دەتوانن بەشداری تێدا بکەن.
ئەو 45 رۆژە كە لە دەستووردا بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەستنیشان كراوە ئەمڕۆ كۆتایی هات. بە هۆی سەركەوتوونەبوونی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت و توركیا لە مێژووی خۆیدا سەركۆمار دەسەڵاتی خۆی بۆ دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت. بە پێی مادەی 116ی دەستووری بنەڕەتی توركیا ئەگەر بێتۆ دوای 45 رۆژ لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی دیوانی پەرلەمان كابینە دانەمەزرا ئەوا سەركۆمار بە راوێژكردن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن دەدات.
سەركۆمار دوای دەركردنی بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن، ئەو بڕیارە لە ماوەی 48 سەعاتدا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەدرێتە رۆژنامەی فەرمی و بڵاو دەكرێتەوە.
دوای ئەوەی بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن دەكرا، لە ماوەی 90 رۆژدا لە رۆژی یەكشەممە كە نزیك لەو 90 رۆژەیە هەڵبژاردن دەكرێتەوە بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە ئەو كاتە بۆ 60 رۆژ كەم بكاتەوە.
