ئه‌مریكا و توركیا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكووری سوریا ئه‌نجامده‌ده‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا رایده‌گه‌ینێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا توركیا و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌ش، له دژی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سوریا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا رایگه‌یاندووه، گفتۆگۆ هونه‌رییه‌كان له گه‌ڵ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ریازی هاوبه‌ش له باكووری سوریا، له دژی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆتاییان هاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه ده‌ستپێده‌كات و نامه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ش ده‌بێت بۆ "به‌شار ئه‌سه‌د" ی سه‌رۆكی سوریا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌ی سیاسی.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌رپرسانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له باكووری سوریا، هیچ لێدوانێكیان نه‌دواه و ته‌نها ئه‌وه‌نه نه‌بێت كه ئه‌و پرسه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
