سه‌رۆكی كۆریای باشوور: پێویسته كۆریای باكوور داوای لێبوردن بكات
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو كۆریا ، بۆ دووه‌مین رۆژه دانوستكارانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامن له هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نیمچه دورگه‌ی كۆریا، كۆبوونه‌وه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له گوندی بانمۆنجۆم له ناو ناوچه‌ی داماڵڕاو له چه‌ك ده‌ستیانپێكرد و له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به كۆتا هات و دواتر له هه‌مان رۆژ دوای نیوه‌رۆ ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان كرانه‌وه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو .
هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و چین داوای هێمنییان له هه‌ردوولا كردووه . وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشووریش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌ند وتووێژه‌كان ده‌ستیپێكردووه به‌ڵام كۆریای باكوور هێزه‌كانی تۆپهاوێژی له سه‌ر سنوور جێگیر كردووه له‌گه‌ڵ په‌نجا ژێر ده‌ریایی .
