تورکیا.. ماوەی پێكهێنانی حكوومەت كۆتایی پێهات
ئەو 45 رۆژە كە لە دەستووردا بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەستنیشان كراوە ئەمڕۆ كۆتایی پێ دێت. بە هۆی سەركەوتوو نەبوونی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت و توركیا لە مێژووی خۆیدا سەركۆمار دەسەڵاتی خۆی بۆ دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت. بە پێی مادەی 116ی دەستووری بنەڕەتی توركیا ئەگەر بێتۆ دوای 45 رۆژ لە پێكهێنانی ئەنجوومەنی دیوانی پەرلەمان كابینە دانەمەزرا ئەوا سەركۆمار بە راوێژكردن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن دەدات.
سەركۆمار دوای دەركردنی بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن، ئەو بڕیارە لە ماوەی 48 سەعاتدا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەدرێتە رۆژنامەی فەرمی و بڵاو دەكرێتەوە.
دوای ئەوەی بڕیاری دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن دەكرا، لە ماوەی 90 رۆژدا لە رۆژی یەكشەممە كە نزیك لەو 90 رۆژەیە هەڵبژاردن دەكرێتەوە بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە ئەو كاتە بۆ 60 رۆژ كەم بكاتەوە.
كابینەی كاتی دوای ئەوە كە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەت لە ماوەی 45 رۆژدا سەركەوتوو نەبوون و بە بڕیاری سەركۆمار بۆ دووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن، دادەمەزرێت. بە گوێرەی دەستوور ئەگەر هاتوو سەركۆمار بڕیاری دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی دەركرد ئەوا سەركۆمار بۆ دامەزراندنی كابینەی كاتی رادەسپێردرێت. لە كابینەی كاتیدا كەسانی سەربەخۆ بۆ وەزیری داد، ناوخۆ و گواستنەوە دەستنیشان دەكرن و پارتە سیاسییەكانیش بە پێی رێژەی كورسییەكانیان لە نێو كابینەی كاتیدا جێ دەگرن. ئەو كەسانەی وەكو وەزیر لە كابینەی كاتیدا دەستنیشان دەكرن لە لایەن سەرۆكی پارتە سیاسییەكانەوە ناوەكانیان دەدرێتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ئەو ناوانە دەداتە سەرۆكوەزیران. لە شوێنی ئەو كەسانە كە دەستنیشان كراون ئەگەر هاتوو قەبووڵ نەكران یا پارتەكەی خۆی لە كابینەی كاتی كێشایەوە ئەوا كەسانی سەربەخۆ دەستنیشان دەكرێن. كابینەی كاتی تەنیا لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا تا ئەو كاتەی كە پەرلەمانی نوێ كۆ دەبێتەوە كار دەكات.
AA
