وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە تاران
ئاژانسی هەواڵگەی “ئیسنا” لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە كەمێک لەمەوبەر “فیلیپ هامۆن” وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ بەشدار لە كردنەوەی دووبارەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی گەیشتووەتە شاری تاران و بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ “محەمەدجەواد زەریف” هاوتا ئێرانییەكەی دیدار و چاوپێكەوتن بكات.
بڕیارە فیلیپ هامۆند لەگەڵ “حەسەن رۆحانی” سەركۆماری ئێرانیش كۆ ببێتەوە.
هاوكات لەگەڵ كرانەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران، باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە لەندەن دەكرێتەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەتا ماوەیەك باڵیۆزخانەكان لە ئاستی جێگری باڵایۆز (كاردار) دا كار دەكەن و پاش ماوەیەك ئەم پرسە یەكلایی دەبێـتەوە.
دوای 12 ساڵ ئەمە یەكەم دیداری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیایە كە سەردانی تاران دەكەن، لە ساڵی 2001ەوە و پاش هێرشی كۆمەڵێك خوێندكاری بەسیجیی ئێرانی بۆ سەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران، باڵیۆزخانەكانی هەردوولا لە تاران و لەندەن داخران و پەیوەندسی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان هەر دوو وڵات پچڕا.
پاش رێككەوتنی ناوكیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك دوو وڵاتی ئێران و بەریتانیا لە هەوڵی دسەت پێكردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانیان دان.
باسنیوز
