ئه‌مڕۆ به‌ریتانیا باڵیۆزخانه‌كەی له تاران ده‌كاتەوە
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران‌و له‌نده‌ن‌و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی‌و ئابوررییه‌كانی نێوانیان، وه‌فدێكی ئابوری‌و بازرگانیی به‌ریتانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، گه‌یشتونه‌ته تاران.
ئیرنا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ئه‌مڕۆ فیلیپ هامۆند به‌شداریی له‌ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تاران ده‌كات، كه ماوه‌ی 4 ساڵه داخراوه‌و هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاش، باڵیۆزخانه‌ی ئێران ده‌كرێته‌وه.
چوار ساڵ پێش ئێستا‌و دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری موحافزكاران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا به‌تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی له دژی ده‌سه‌ڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و به‌ریتانیا گرژییان تێكه‌وت‌و هه‌ردوو لایه‌ن باڵیۆزخانه‌كانیان داخست.
باس‌نیوز
