كۆریای باكوور و كۆریای باشوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه
فه‌رمانده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆریای باشوور،كۆریای باكووری به به‌رپرسی ئه‌و تهقیهنهوهیهی سه‌ر سنووری زانیبوو كه له چواری ئابدا روویداو بووه هۆی برینداربوونی دوو سه‌ربازی كۆریای باشوور.
دوای ئه‌مه كۆریای باشوور له‌پاش ١١ ساڵ، ده‌ستی كرد به په‌خشی پروپاگه‌نده‌ی دژبه پیۆنگ یانگ، كۆریای باكووریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر پروپاگه‌نده‌كانی نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وا ده‌ست ده‌كات به هێرشی ئاسمانی هه‌ره‌مه‌كی.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له نێوان سنووری هه‌ردوو كۆریادا، ده‌ست كرا به هاویشتنی تۆپ له هه‌ردوولاوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌شی له‌ناوچه‌كانی سنوور ده‌ژیان، راگوێزران، هاوكات حكوومه‌تی كۆریای باشووریش داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كردبوو كه به‌په‌له كۆببێته‌وه.
