له‌ فه‌ره‌نسا چه‌كدارێك 3 كه‌سى بریندار كرد و دواتر ده‌ستگیر كرا

له‌ فه‌ره‌نسا چه‌كدارێك 3 كه‌سى بریندار كرد و دواتر ده‌ستگیر كرا
له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردن له‌ لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ باكووری فه‌ره‌نسا سێ كه‌س بریندار بوون . ئه‌م رووداوه‌ له‌ ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرای كۆمپانیای تالیس له‌ نزیك شاری ئاراس له‌ فه‌ره‌نسا روویدا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ بچێته‌ پاریس كه‌ له‌ ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌نداوه‌ هاتبوو ، دواتر ئه‌و چه‌كداره‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا له‌ وێستگه‌ی ئاراس ده‌ستگیركرا .

برنار كازنۆف وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا كه‌ گه‌یشته‌ وێستگه‌ی ئاراس ستایشی دوو سه‌رنشینی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى كرد كه‌ توانیوبوویان چه‌كداره‌كه‌ چه‌ك بكه‌ن كه‌ هه‌ردووكیان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكیین و هه‌ردووكیشیان بریندار بوون . به‌گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسا چه‌كداره‌كه‌ هاوولاتیه‌كی مه‌غریبییه‌ و ته‌مه‌نى بیست و شه‌ش ساڵه‌ .

هه‌روه‌ها پۆلیسی نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌كات . له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ستایشی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ی كرد كه‌ رووبه‌رووی ئه‌م چه‌كداره‌ بوونه‌وه‌ .
Top