ئەمەریکا داوایەکی بانکی ناوەندیی ئێران رەت دەکاتەوە

ئەمەریکا داوایەکی بانکی ناوەندیی ئێران رەت دەکاتەوە
حکوومەتی ئەمەریکا داوای لە دیوانی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە داوای ئێران بۆ دانەوەی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە بانەک ئەمریکییەکان رەت بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمەریکا بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە دیوانی باڵای ئەمەریکا کردووە کە ئەو پارانەی ئێران کەلە بانکە ئەمەریکییەکان بلۆکە کراون بۆی بگەڕێنێتەوە و نەیداتە بنەمالەی قوربانیانی تیرۆریزم.

1300 کەس لە بنەماڵە و کەسوکاری رووداوە تیرۆریستییەکان لە ئەمەریکا لە لەلای دادگای نیۆیۆرک سکاڵایان لەدژی تۆمار کردووە و داوایان لە دیوانی باڵای ئەو وڵاتە کردووە کە 2 ملیار دۆلار پارەی بلۆکە کراوی ئێران لە بانکەکانی ئەمەریکا وەک غەرامە پێیان بداتەوە و دادگاش ئەو داخوازەی قەبووڵ کردووە.

داوکار و بنەماڵەی قوربانیان بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران لە تەقینەوەی ساڵی 1983 لە بەیرووت کە بووە هۆی کوژرانی چەکدار و فەرمانبەرانی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا، هەروەها تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەی “ئەلخەبەر”ی سعوودیا لە ساڵی 1996 نارەزایەتیان دەرڕیوە و ئەمەریکاش ئێران بە ئەنجامدەریان دەزانێت.

لە بەرانبەردا بانکی ناوەندیی ئێرانیش کە داوای ئەو پارە بلۆک کراوانە بووە، لە بەرانبەر ئەو بڕیارەی داداگای باڵای دیوانی ئەمەریکادا ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دوای کردووە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.






باسنيوز
Top