لە میسر سێ تەقینەوە روویاندا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قاهیرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: " کاژێر 3:30 ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئابی 2015، لە نەسر، قاهیرە و جیزە سێ تەقینەوە روویانداوە، کە تەقینەوەی گەورەبوونە".
بەیاننامەکەی ئاسایشی قاهیرە ئاماژەی بەوەشکردووە" تەقینەوەکەی قاهیرە لەنزیک بارەگای ئاسایشی دەوڵەت بووە لە ناوچەی شەبرا و، تەقینەوەکەی دیکەش لە پارێزگای جیزە بووە، هەرسێ تەقینەوەکەش تەنها 10خولەکیان لەنێواندا بووە، کە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە ئەنجامدراون"
رووداو
