نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی جەنگی یەمەن نزیکەی 400 منداڵ کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی جەنگی یەمەن نزیکەی 400 منداڵ کوژراون
لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی یەمەن نزیکەی 400 منداڵ کوژراون و 400 منداڵی دیکەش لەم شەڕەدا بەکارهێندراون.

نەتەوە یەگرتووەکان لە بارەی شەری یەمەن راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە لە مانگی ئاداری رابردووەوە تاکو ئێستا 398 منداڵ کوژراون و 377 منداڵی دیکەش لەم شەڕەدا بەکارهاتوون، هاوکات راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن ئاژانسی بەشی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان یونسێف بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، تەنیا لەم ماوەیەدا 1.3 ملیۆن منداڵ ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە و بەهۆی ئەم شەڕەوە ئاوارە بوونە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی رەوشی منداڵان لەو وڵاتە باس لەوە دەکات "ئەو خزمەتگوزارییە سەرەتاییانەی منداڵێک پێوستییەتی لە وڵاتە بەرەو پوکانەوە چووە". ئەم راپۆرتەی یونسێف لە کاتێکدایە کە ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کردبوو "لە ماوەی دەستپێکردنی شەڕی یەمەن بەلایەنی کەمەوە 2 هەزار خەڵکی سڤیل کوژراون".

هەروەها یونسێف داوای هاوکاریی مرۆیی وەک خواردن، دەرمان پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت ن"زیکەی 10 ملیۆن منداڵ، یاخود نیوەی منداڵانی ئەو وڵاتە پێوستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە"










رووداو
Top