ئه‌مه‌ريكا: شه‌ڕی داعش، رێكخراوی قاعیده پێشتگوێ ناخات
له میانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌پاندنی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كه سزای به‌سه‌ر دوو هاوڵاتیی قه‌ته‌ریدا سه‌پاندووه، گه‌وره به‌رپرسێكی واشنتۆن رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده و گروپه‌كه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نوسره كه به‌یعه‌عی به‌و رێكخراوه داوه.
سه‌عد بن سه‌عد كه‌عبی و عه‌بدوله‌تیف بن عه‌بدوڵا سالح كواری، ئه‌و دوو هاوڵاتییه قه‌ته‌رییه‌ن كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا تۆمه‌تباری كردوون به كۆكردنه‌وه‌ی پاره و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ رێكخراوی قاعیده.
ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكاش كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت رایگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی باراك ئۆباما كار بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی سه‌رجه‌م تۆڕه تیرۆرستییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و دانی به‌وه‌شدا نا كه به‌رپرسانی قه‌ته‌ر باشتر له جاران هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپ و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان.
خه‌ندان
