پەیوەندی تەلەفونی ئەردۆغان و رۆحانی لە سەر پەکەکە
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومیی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەردۆغان هەڵمەتە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی داعش و پەکەکە بۆ هاوتا ئیرانییەکەی روونکردووەتەوە و زانیاری لە سەر هێرشەکانی پێداوە.
رۆحانی هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ ئەردۆغان دووپاتکردووەتەوە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان دەربڕیوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە هەردوولا جەختیان لەسەر سەقامگیری عێراق و سووریا کردووەتەوە.
رووداو
