خاڵی سنووری نێوان تورکیا و ئێران داخرا

خاڵی سنووری نێوان تورکیا و ئێران داخرا
پاس روودانی گرژی و نائارامییەکانی ناوچە سنوورییەکان، بەرپرسانی سەربازیی ئێران رایانگەیاندووە کە سنوورەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەگەڵ تورکیا دادەخەن.

“حوسێن ئەشتەری” فەرماندەی گشتیی هیزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەواڵدەریی تەسنیمی گوتووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین حاڵەتی نائەمنی لەو خاڵە سنووریانە ڕووی داوە و بەو هۆیەوە سنوورەکان دادەخرێن.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەوڵ درابوو کە شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی موسافیر لە تارانەوە بۆ ئەنکەرا بتەقێندرێتەوە و هێڵی شەمەنەدەفەرەکە بۆمبی لێ دانرابووەوە.

پۆلیسی تورکیا ئەو کارەی خستبووە پاڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و هەتا ئێستەش پەکەکە بە فەرمی ئەو دانانەوەی بۆمبەی وەئەستۆ نەگرتووە.

ئەو بۆمبە لە ناوچەی باشووری تورکیا و لە نێوان شاری بینگۆل و سوورن دانرابووەوە و لەرێگەی دوورەوە تەقێندرابووەوە.












باسنیوز
Top