ئێران بە دروستكردنی بەنداو مەترسی لەسەر ئاوی سیروان دروست دەكات

ئێران بە دروستكردنی بەنداو مەترسی لەسەر ئاوی سیروان دروست دەكات
حكومەتی ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی نۆ بەنداوە لەسەر ئاوی سیروان و پێدەچێت لە ئاییندەدا ئەوە مەترسیی بێت لەسەر ڕووباری سیروان.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ڕایگەیاندووە "دواهەمین بەنداو كە لە ئێستادا حكومەتی ئێران كاری لەسەر دەكات، بەنداوی داریانە كە درێژەیـیەكەی 47 كیلۆمەترە و بە تەواوبوونی 60%ی ئاوی ڕووباری سیروان كەم دەكات."

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ وڵاتی ئێران هەوڵ دراوە بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ڕووباری سیروان دروست نەكات، بەڵام هەوڵەكان بێ‌ ئەنجام بوون.

هەوڵەكانی ئێران بۆ وشككردنی ڕووباری سیروان لە كاتێكدایە شەڕی ئاو یەكێكە لەو شەڕانەی لە پاڵ شەڕی سەربازیدا وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەدژی یەكتری بەكاری دەهێنن.

سەرچاوەی ئاوی ڕووباری سیروان لە وڵاتی ئێرانەوەیە كە ئاوەكە لەڕێگەی شاخەكانی پارێزگای هەڵەبجەوە دێتە ناو خاكی هەرێم و دەڕژێتە نێو ڕووباری سیروان، لەوێشەوە ڕووبارەكە بۆ پارێزگای دیالە درێژ دەبێتەوە.


دەنگی ئەمریكا
Top