ڕابه‌ری نوێی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌ست به‌كاربوو
ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌م زانیاریانه‌یان له‌سه‌ر ڕابه‌ری نوێی تاڵیبان به‌میدیاكان گه‌یاندووه:
یه‌ك : مه‌لا مه‌نسور، به‌رله‌وه‌ی ببێته ڕابه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، چه‌ندین پۆستی باڵای له‌ناو تاڵیباندا پێ دراوه، له‌وانه جێگری ڕابه‌ری تاڵیبان، كه‌له‌ساڵی 2010ه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه.
دووه‌م: یه‌كێك له‌دیارترین ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه مه‌لا مه‌نسوری تێدا ناسرا، بانگه‌شه‌كردنی بوو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستاندا.ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه چه‌ندین جار هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی داعش كردووه، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌داعش دروستكردنی”خه‌لافه‌تی ئیسلامی” ڕاگه‌یاند.
سێیه‌م: بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئه‌م پۆسته‌ی بدرێتی، مه‌لا مه‌نسور له‌لایه‌ن سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی تاڵیبان و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ره‌وه كۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی بۆ دروست كرا.
چواره‌م: مه‌لا مه‌نسور سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه كه پێی ده‌گوترێت” ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژی كوێتا” كه‌بریتین له ئه‌ندامه دێرینه‌كانی تاڵیبان، له هه‌رێمی بلوچستانی پاكستانه‌وه كاروباره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
پێنجه‌م: له‌كاتی فه‌رمانڕه‌وایی تاڵیباندا، مه‌لا مه‌نسور وه‌زیری فڕۆكه‌وانی بووه، به‌كه‌سێكی پراگماتی داده‌نرێت.
هه‌موو ئه‌م زانیارییانه‌ش له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ” جیمستۆنی جیهانی بۆ توێژینه‌وه” پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.
باسنيوز
