ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سوپاسالاری نوێ په‌سه‌ند ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر دیاریكردنی جۆزێف دانفۆرد، به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا و جێگرتنه‌وه جه‌نڕاڵ مارتن دیمپسی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی ئه‌یلولی داهاتوو، پۆسته‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
مانگی ئایاری رابردوو، دانفۆرد له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، بۆ پۆسته نوێیه‌كه‌ی دیاری كرا‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی كاره‌كانی كرد وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان.
دانفۆرد به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكای راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر باس له وڵاتێك بكرێ كه مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئه‌مریكا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته روسیایه، وتیشی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ره‌فتاره‌كانی مۆسكۆ بكرێت، ئه‌وا رفتاره‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌مترین شت كه لێی چاوه‌ڕوان بكرێت، نیگه‌رانی دروستكردنه.
خه‌ندان
