فابیۆس له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن هیوای په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌خوازێت
فابیۆس هیوای پێوه‌ندییه‌كی نوێی نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئێرانى خواست كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزلێكگرتن دامه‌زرابێت.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌كرێت شته‌كان بگۆڕێن و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شى به دوو وشه روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش رێزلێكگرتن و نوێكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته. فابیۆس گوتیشی ئێمه دوو ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆین و فه‌ره‌نسا رێز له ئێران و كولتووری ئێران و رۆڵی ئێران له مێژوو و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێران له‌كاتی شه‌ڕى نێوان ئێران و عیراق ده‌گرێت.
هاوكات محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دیالۆگی سیاسی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دووپات كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاری ده‌بێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریزم و ئاودیوكردنی تلیاك له‌خۆده‌گرێت.
زه‌ریف دووپاتیشی كرده‌وه كه پاش رێككه‌وتننامه‌كه‌ى ڤییه‌ننا پاریس و تاران لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له كاروانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه.
فابیۆسیش ئاماژه‌ى به‌و رێزلێكگرتنه كرد كه پێویسته پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بن له رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمییه‌كه به‌یه‌كدیان داوه.
هاوكات فابیۆس رایگه‌یاند كه شاندێكی ئابووری و بازرگانی فه‌ره‌نسی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵ و سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌یلوولی دادێ‌دا سه‌ر له تاران ده‌ده‌ن.
گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران ئاره‌زوو بكات ئه‌وه فه‌ره‌نسا پاش ئه‌م ره‌وشه نوێیه به نیازه له هه‌موو بواره سیاسی و ئابووری و كولتوورییه‌كاندا له ئێران ئاماده‌یی هه‌بێت.
