ئه‌مڕۆ ناتۆ له‌سه‌ر داوای توركیا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌كات
داواكارییه‌كه‌ی توركیا له‌دوای ئه‌وه دێت كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ توركیا هاته ناو كایه‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه‌و، له‌م لایشه‌وه شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی ده‌ست پێكرده‌وه.
ئێستا توركیا له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی دوو ئامانج به‌ده‌ست بهێنێت:
یه‌كه‌م: شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی په‌كه‌كه بخاته ناو یه‌ك چوارچێوه‌و، یه‌ك پاكێجی ڕێككه‌وتنه‌وه.
دووه‌م: شه‌رعیه‌ت و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانێتییه‌كه وه‌ربگرێت بۆ دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و قه‌ده‌غه‌كراو له‌فڕینی فڕۆكه‌كانی ڕژێمی سوریا له‌باكوری ئه‌و وڵاته‌دا”واته كوردستانی ڕۆژئاوا”.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی ماده‌ی چواری ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنه
لهپهخشنامهیهكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، په‌یمانی ناتۆ ڕایگه‌یاند: ” به‌پێی ماده‌ی چواری په‌یماننامه‌ی واشنتۆن كه په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت”.
ئایا ئه‌و ماده‌یه باسی چی ده‌كات؟
کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ناتۆ له سه‌ر داوای تورکیایه. ئه‌مه سێیه‌مین جاره که تورکیا دوای کۆبونهوهیهكی وه‌ها بکات، پێشتر له ساڵی 2003 و 2012ش هه‌مان داواکاری کردبوو. داواکاریهكه به پێی بڕگه‌ی چواری په‌یماننامه‌که‌یه که ده‌قه‌که‌ی ده‌ڵێت:
The Parties will consult together whenever, in the opinion of any of them, the territorial integrity, political independence or security of any of the Parties is threatened.”
واته: “ئه‌ندامان کۆده‌بنه‌وه بۆ ڕاوێژ بهیهكتردن هه‌رکاتێک، به دیدی ئه‌ندامێکیان، یه‌كپارچه‌یی خاک، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یان ئاسایشی ئه‌ندامێکیان له مه‌ترسیدابێت”.
دیاره ئه‌و ئامانجانه به‌رفراوانن، ناتۆ هه‌روه‌ها کۆده‌بێته‌وه له کاتێکدا که خواستی په‌ره‌پێدانی توانایه‌كی سه‌ربازی نوێ له ئارادابێت، یان هاوکاری وڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه بکرێت، یان ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی ئه‌نجام بدرێت.
پله‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متره
ماده‌ی 4ی بڕوانامه‌ی واشنتۆن، به‌ڕوونی باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ركاتێك وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ هه‌ستی به‌وه كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست بووه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، ئه‌وا وڵاتانی ئه‌ندام پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ ڕاوێژكردن له‌و باره‌یه‌وه.
به‌ڵام توانای ئه‌و ماده‌یه كه‌متره له ماده‌كه‌ی دوای خۆی، چونكه له‌ماده‌ی پێنج‌دا به‌ڕوونی ده‌ڵێت: ” ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام، ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ”.
ڕوونتر: ئه‌گه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ بكه‌وێته جه‌نگه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا كه‌وتۆته جه‌نگه‌وه، ئه‌وا به‌پێی ماده‌ی 5 هه‌موو وڵاتانی ناتۆ كه‌وتوونه‌ته جه‌نگه‌وه.
ئه‌مه‌ش یانی ماده‌ی 4 ته‌نها بۆ ڕاوێژكردنه، به‌ڵام ماده‌ی 5 بۆ به‌شداری كردنی وڵاتانی ناتۆیه له‌جه‌نگدا. ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها بۆ ڕاوێژه.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی توركیاوه
ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هێزی ناوپه‌یمانی ناتۆیه، سه‌نگی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه هه‌یه، له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت باڵانسی هێزه‌كان ڕابگرێت. ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی دیاره به‌لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكاوه له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌سوریا، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه.
له‌ئێستاوه هه‌ست به‌جۆرێك له ناسازگاری ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ڵوێستی ئهمریكاو توركیا له‌باره‌ی هه‌ردوو خاڵهكهوه، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای “په‌نتاگۆن” به تۆڕی “سی.ئێن.ئێن”ی ڕاگه‌یاند: ” هیچ ڕێككه‌وتنێكمان نیه له‌گه‌ڵ توركیادا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له سوریادا” هه‌روه‌ها گوتی: ” كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆش ته‌نها بۆ ڕاوێژكردن و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی یه‌كتره له‌ئاینده‌دا”.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئه‌مریكا پشتیوانی كردووه له‌وه‌ی توركیا ئاسایشی خۆی بپارێزێت. به‌ڵام ئاماده‌نیه وه‌ك یه‌ك پاكێج له‌شه‌ڕی داعش وشه‌ڕی په‌كه‌كه بروانێت.
باسنيوز
