داوودئۆغڵو: دەشێ پەیەدە شوێنێكی لە سووریای نوێدا هەبێ، ئەگەر گرفتمان بۆ دروست نەكات
سەرنووسەری كەناڵەكانی راگەیاندنی توركیا لە زاری (داوودئۆغڵو)ـوە گوێزتوویانەتەوە، سەرباری ئەوەی كە وڵاتەكەی پێوەست بە پرسی سیاسیی سووریا لەگەڵ ئەمەریكادا تێڕوانینی جیای هەیە، بەڵام زەوینەی هاوبەشیش هەیە تا لەبارەی كردنەوەی بنكەی سەربازیی ئاسمانی بە ڕوویدا ڕێكبكەون.
ڕۆژنامەی حورییەتیش بڵاوی كردووەتەوە، یەكیك لە خاڵە گرینگەكان ئەوەیە كە، لە پێناو یارمەتیدانی سوپای سووریای ئازاد و لایەنی میانڕۆی دیكە كە دژ بە داعش وەستاونەتەوە، لە بواری ئاسمانیدا توركیا یارمەتییان دەدات.
گوتووشیەتی، یەكەی سەربازی زەمینییان رەوانەی سووریا نەكردووە و نایشیكەن تا ئەو كاتەی پشتیوانیی هێزە چەكدارەكانی ئەوێ بە دەست نەهێنن و هەماهەنگییان نەكەن.
دەربارەی پەیەدەیش سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتوویەتی، "ڕەنگە لە سووریای نوێدا شوێنێكیان هەبێ، بەڵام ئەگەر سەرئێشە بۆ توركیا دروست نەكەن و، كۆی پیوەندییەكانیشیان لەگەڵ ڕژێمی سووریادا بپچڕێنن، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ سوپای سووریای ئازاددا بكەن".
