واشنتۆن: توركیا مافی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات
ئه‌لێسته‌ر باسكی، گووته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، كه ”ئه‌مریكا پشتگیری توركیا ده‌كات و رێزی ته‌واو بۆ هاوپه‌یمانێتیمان داده‌نێت“.
ئه‌لێسته‌ر باسكی داوای له حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ش كردووه، كه ”هه‌وڵبده‌ن ده‌ست به رێڕه‌وی ئاشتییه‌وه بگرن بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له وڵات و شه‌ڕ سوود به هاووڵاتییانی توركیا ناگه‌یه‌نێت“.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا پێداگری له چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌ش كردووه و رایگه‌یاندووه، ”پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات.
