راوێژکاری خامنەیی: هەموو شارەکانی ئیسرائیل خاپوور دەکەین
بە گوێرەی هەواڵدەریی کار ئێران (ئیلنا) سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵێنەوەی ستراتێژیی نەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە وتووێژێکی لەگەڵ کاناڵی ئەڵجەزیرەی عەرەبی، گوتوویەتی؛ نەتەوەی عەرەب نزیکترین دۆستی ئێرانییەکانن و جەختیشی کردەوە کە ئێستە هیچ هاووڵاتییەکی بە رەگەز ئێرانی لە یەمەن نییە.
“ویلایەتی” داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد لە بەرابەر دەستێوەردانی دەرەکی یەک بگرن، وەک چۆن ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیل راوەستا و ئەو خۆڕاگریەش شکۆی موسوڵمانانە،
لە درێژەی قسەکانیدا ویلایەتی گوتی؛ ئەگەر ئیسرائیل هەڵەیەکی بچووک بەرامبەر ئێران بکات،هەموو شارەکانی وێران دەکەین.
دوای راگەیاندنی ریککەوتنی وزەی ناوکیی ئێران و وڵاتانی ٥+١ لە ڤیەن، بەرپرسانی سوپای پاسداران و فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە قسەکانیاندا ئامادەیی سەربازیی خۆیانیان بۆ وەڵامدانەوە بە هەر هێرشیکی دەرەکی راگەیاند.
رێبەری ئێرانیش لە گوتاری رۆژی جەژنی رەمەزان جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئێران دوای ریککەوتنی وزەی ناوکی بەرامبەر ئامریکا و وڵاتانی ناوچە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت.
باسنیوز
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبوو رێککەوتنی وزەی ناوکیی وڵاتانی ٥+١ی لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکی خراپە.
