عه‌لی خامنه‌ئی ره‌خنه‌ى له‌ سزاكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گرت

عه‌لی خامنه‌ئی ره‌خنه‌ى له‌ سزاكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گرت
ئایه‌تولڵا عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆرشى ئیسلامى ئێران ؛ ئامانجى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێرانى به‌ رێگرى كردن له‌ پێشكه‌وتنه‌كانى ئێران و گه‌یشتن بۆ شوێنێكى گونجاو له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند: كه‌ ئامانجى دوژمنان له‌و سزایانه‌ ؛ پرسى ئه‌تۆمى یا بابه‌تى تر سه‌باره‌ت به‌ مافى مرۆڤ و تیرۆریزم نییه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سزایان به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ تیرۆریزم په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن و هۆكارى سه‌ره‌كى دژى مافى مرۆڤن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران و گرووپى پێنج كۆى یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران له‌ ڤیه‌ننا سه‌رقاڵى كۆبوونه‌وه‌ن.
Top