جۆن کیری: له وتووێژه‌کاندا پێشوه‌چوون هه‌یه، كاته‌كه‌مان سنورداره
ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ڕایانگه‌یاند هه‌ندێک پێشوه‌چوون هه‌بووه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوون به ڕێککه‌وتنی کۆتایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت " له وتووێژه‌کاندا به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه، جا ئێمه کاری زۆرمان له‌پیشه و هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی زۆر سه‌ختیش هه‌یه به‌ڵام هه‌وڵێکی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه هه‌یه بۆ ڕژدبوون له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و تێگه‌یشتن له‌و کاته سنورداره‌ی که ئێمه کاری تێداده‌که‌ین".
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیش ڕایگه‌یاند " له ماوه‌ی ئه‌م 11 سه‌عاته‌دا سه‌ره‌ڕاسی هه‌ندێک جیاوازی که له نێوانماندا ماوه، ئێمه هیچ کات به قه‌د ئێستا نزیک نه‌بووینه. به‌ڵام هیچ دڵنیاییه‌ک نییه.
وتووێژکه‌رانی ئێران و شه‌ش زلهێزی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه واتا 7 ی مانگی ته‌مموزیان وه‌کو دوامه‌وڵه‌ت بۆ ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێران دیاری کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یکا و هاوپه‌یمانانی چه‌ندین ساڵه گومانیان هه‌یه و پێیان وایه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوکییه. ئێران نکوڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت مه‌به‌ست له به‌رنامه‌که ته‌نها ئاشتییه و هۆکاری سیڤیلییه.
