بی بی سی هه‌زار كارمه‌ند ده‌رده‌كات
له‌شانشینی یه‌كگرتوو هه‌ر ماڵێك ته‌له‌فزیۆنی هه‌بێت ئه‌وا پێویسته ساڵانه 145 پاوه‌ندو نیو بداته بی بی سی كه له‌ساڵی 1922ه‌وه دامه‌زراوه.
بی بی سی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت باجی سه‌یركردنی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه له‌ساڵی 2016/2017 به به‌های 150 ملیۆن پاوه‌ند كه‌مبكات.
راشیگه‌یاند، تا به‌كارهێنه‌ری مۆبایلی زیره‌ك و بینه‌رانی ئینته‌رنێت زیادبكات، ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه كه‌مده‌كات كه ته‌له‌فزیۆن به‌كارده‌هێنن. "ئه‌مه‌ش هۆشداری ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه پێویسته نوێكردنه‌وه‌ی باجی به‌شداربون میدیای دیجیتاڵیش بگرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا، ته‌نها له‌سه‌دا 69ی به‌ریتانییه پێگه‌یشتووه‌كان راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه سه‌یری بی بی سی ده‌كه‌ن. له‌كه‌سه ته‌مه‌ن 16 بۆ 24 ساڵه‌كانیش رێژی سه‌یركردنیان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه له‌سه‌دا 50یه.
خه‌ندان
