هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری پۆله‌ندا ده‌ستیپێكرد

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری پۆله‌ندا ده‌ستیپێكرد
پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پۆڵه‌ندا ده‌ستی پێكرد، له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركۆماری پێشووی پۆڵه‌ندا برۆنیسلاو كۆمۆرۆوسكی ته‌مه‌ن 62 ساڵ و سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی یاسا و دادوه‌ری ئه‌ندرزه‌ژ دودا ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌نجامی راپرسییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌و دوو ركابه‌ره‌ موحافێزكاره‌ نزیكی یه‌كتره‌.

له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دودا سه‌دا 34 پۆئینت هه‌شت و سه‌ركۆماری پێشوو كۆمۆرۆوسكیش سه‌دا 32 پۆینت دووی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌ هێنابوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و كاندیدانه‌ نه‌یانتوانی بوو سه‌دا 50ـی ده‌نگه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌ بهێنن بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ مایه‌وه‌ بۆ خولی دووه‌م.

له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ست ده‌كرێت به‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامه‌كانی فه‌رمی ئاشكرا بكرێن.
Top