3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- دوو ساڵ ونیو تێپەر دەبێت بەسەر قەیرانی سوریادا و بەپێی دوایین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەسەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی ئەو وڵاتەوە تا ئێستا (7 ) ملیۆن کەس ئاوارەبوون ،کەپێنج ملیۆنیان لەناوخۆی وڵاتەکەیاندا ئاوارەن و دوو ملیۆنیش ڕوویان لەوڵاتانی دراوسێ کردووە .پتر له 170 ههزار ئاوارهش له ههرێمی کوردستان له کهمپهکان نیشتهجێن ، پاش ئەوەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کەچاوەرێی بریاری کۆنگرێس دەکات بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی دژی رژێمی سوریا سوریا ،جۆن ماکین ئەندامی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند ئەگەر کۆنگرێس بریارەکەی ئۆباما رەتبکاتەوە کارەسات دروست دەبێت ،راشیگەیاند ئاسان نیە ئۆباما بتوانێت بەبێ پاڵپشتی کۆنگرێس ھەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت و دووپاتیشی کردەوە کەوەشاندنی گورزی سەربازی دژی حکوومەتی سوریا بەپێی رێکەوتن دەبێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا، لەلایەکیدیکهوه سەرۆکی حکوومەتی فەرەنسا رایگەیاند بریاری کۆتایی سەبارەت بەبەشداریکردن لەوەشاندنی گورزی سەربازی بۆ سوریا دەگەرێتەوە بۆ فرانسۆ اولاند ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بریارە نادات، ھاوکات بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا ھۆشداری دایە فەرەنسا لەوەی ھەر ھێرشێکی سەربازی بۆ سوریا لەبەرژەوەندی فەرەنسا نابێت ، ھەروەک ھۆشداریشیدا لەبەرپابوونی جەنگێکی ھەرێمی لەحاڵەتی ئاراستەکردنی گورزی سەربازیدا بۆ وڵاتەکەی