31ی ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- بەریتانیا بەشداری ناکات لەوەشاندنی گورزی سەربازی دژی سوریا. دەیڤید کامیرۆن سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیووە لەمەڕ دەنگ نەدانی پەرلەمنتارانی وڵاتەکەی بەلێدانی بەشار ئەسەد، ئاژانسی بیبی سی بڵاویکردەوە : هەرچەندە کامیرۆن هەوڵی جددی داوە بۆ رازیکردنیان. کەچی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا دەنگیان دا بە بڕیاری دەست وەرنەدانی سەربازی لە سوریا، بەو پێیەی لە کۆتایی دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی گشتیدا، 285ئەندام دژی دەستێوەردانی سەربازی لە سوریادا دەنگیان داوە و لەبەرانبەریشدا 272ئەندام لە بەرژەوەندی ئەو بڕیارە دەنگیانداوە. لای خۆشییەوە دوای کۆبوونەوەکە دەیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیری بریتانیا، رایگەیاند: ئاشکرایە پەرلەمان دژی دەستێوەردانی سەربازییە لە سوریادا بۆیە ھەڵوێستی حکوومەت بەپێی بڕیاری ئەوان دەبێت. ناتوانن لە دەرەوەی ئەو بڕیارە مامەڵە بکەن، لە بەرانبەریشدا ئەمەریکا رایگەیاند: ھەڵوێستەکانی لە بارەی قەیرانی سوریاوە لە سەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبێت و چیتر چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ناکات، کە تا ئێستە نەگەیشتۆتە ھیچ ئەنجامێک. بۆ ئەو مەبەستەش وەک وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندووە : ئەمەریکا بۆ لێدانی سوریا بەدوای هاوپەیمانێکی تازە دەگرێت.