دوایین ئاماری قوربانییانی توندوتیژییەكانی 3 رۆژی رابردوو لە میسر
\"هاوپەیمانی نیشتمانی پشتیوانی لە شەرعییەت و رەتكردنەوەی كودەتا\"" رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 17-8-2013 بۆ ماوەی یەك هەفتە لەژێر ناوی \"" كودەتا دەبێت بڕوا\"" گەلی میسری بانگهێشتی خۆپێشاندان كرد.
حكومەتی میسر، رووداوەكانی رۆژی هەینی بە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ \""پیلانی تیرۆیستی\"" بە رێبەری ئیخوان موسلیمینی ئەو وڵاتە دەزانێت، بە شێوەیەك كە وەزارەتی ناوخۆ گڵۆپی سەوزی بۆ هێزە ئەمنییەكان هەڵكردووە لە كەڵك وەرگرتن لە چەك دژی خۆپێشاندەران.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی میسر، لە رۆژی چوارشەممە 14-8-2013 تاوەكو ئێستا زیاتر لە 650 كەس كوژراون و بە هەزاران كەسیش بریندار بوون.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی میسر ئاماری كوژراوەكانی رۆژی هەینی ئەو وڵاتەی بە 17 كوژراو و 182 بریندار راگەیاندبوو، بەڵام ئاژانسە هەواڵییەكان باس لە كوژرانی لانیكەم 70 كەس و برینداربوونی سەدان كەس لەو رۆژەدا دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی میسر رایگەیاند: كۆمەڵێك هێزی چەكدار لە مەیدانی رامسیسی قاهیرە، دەیانویست كۆپتەرێكی سوپای میسر كە بەسەر مەیدانەكەدا دەسوڕایەوە بخەنە خوارەوە.
رووداو"
