پارێزەری كوڕەكەی قەزافی: دادگاییكردنی سەیفولئیسلام بە مانای لە سێدارەدانێتی

 پارێزەری كوڕەكەی قەزافی: دادگاییكردنی سەیفولئیسلام بە مانای لە سێدارەدانێتی
پارێزەرێكی كوڕەكەی قەزافی باس لەوە دەكات، ئەگەر بێتو سەیفولئیسلام دادگایی بكرێ، ئەوا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بە پێی هەواڵی كەناڵی ڕووسیا ئەلیۆم، \"جان جۆنز\"" پارێزەری سەیفولئیسلام قەزافی گوتی: دادگاییكردنی سەیف بە مانای سزای لە سێدارەدانە و، بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ لە دەست یاسا رزگاری بێت، چونكە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دادگایی ناكرێت.

جان جۆنز لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: سزای سەیف دیارە و، پێویست بە دادگاییش ناكات، ئەو دادگاییكردنە پلانێكە بۆ شاردنەوەی ڕاستییەكان و، سەیف ناتوانێ بەرگری لەخۆی بكات، هەر بۆیەیش چاوەڕوانی لەسێدارەدانی دەكرێ

پارێزەرەكەی قەزافی گوتی: سەیف ئێستا ژیانی زۆر تاڵە و، لە زیندانیشدا بەوپەڕی نادادپەروەرانە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت.

شایەنی باسە دادگای نێودەوڵەتی زۆرجار داوای كردووە، سەیفولئیسلام لای ئەوان دادگایی بكرێ، كەچی ترابلیس ڕازی نەبووە."
Top