هاووڵاتییەكی دیكەی یارسان لە بەردەم پەرلەمانی ئێران خۆی سۆتاند

هاووڵاتییەكی دیكەی یارسان لە بەردەم پەرلەمانی ئێران خۆی سۆتاند
30ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی كە دوومانگ پێش ئێستە بە هۆی بێرێزی كردنی چەند بەرپرسێكی ئێرانی بە پەیرەوانی ئاینی یارسان، دوو هاووڵاتی یارسانی بەمەبەستی ئیدانەكردنی ئەو بێ رێزییانە ئاگریان لە جستەی خۆیان بەردا و یارسانەكانی ئێرانیش دەستیان بە خۆپێشاندان كرد، بەرپرسانی ئێرانی بەڵێنیان پێ دابوون كە ئەو كەسانە كە بێ رێزیان بە ئاینی یارسان كردووە، دادگایی بكەن.

پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە سەر رووداوەكە بەرپرسانی ئێران بۆ دادگایی كردنی ئەو كەسانە كە بێ رێزیان بە ئاینی یارسان و پەیڕەوانی ئەو ئاینە كردبوو، هیچ هەنگاوێكیان نەنا، بۆیە رۆژی یەكشەممە هاووڵاتییەكی دیكەی یارسان بە مەبەستی ئیدانەكردنی هەڵوێستی بەرپرسانی ئێران لە پشتگیری كردنی پەیڕەوانی ئاینی یارسان و بێدەنگ بوونی بەرپرسانی ئێران لە بەرانبەر بێرێزی كردن بە یارسانەكان لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری تاران ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەست دا.
Top