ئێران ره‌تیكرده‌وه داوای دانوستانی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردبێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند حكوومه‌ته‌كه‌ی هیچ داوایه‌كی بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، نه‌هێناوه‌ته به‌ر باس و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی كۆماری ئیسلامی دوای ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له دیدارێك له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، په‌یامێكی له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامییه‌وه پێیه و ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئه‌تۆمی.
له راپۆرته‌كه‌ی نیۆیۆرك تایمزدا ئاشكرا نه‌كراوه مالیكی په‌یامی چ كاربه‌ده‌ستێكی ئێرانی پێیه، به‌ڵام مالیكی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نزیك له سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی نیۆیۆرك تایمز، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا، هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
