دانوستانه‌كانی ئاشتیی ئیسرایل و فه‌له‌ستین، ده‌ستپێده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد یه‌كه‌مین دیداری نێوان نوێنه‌رانی هه‌ر دوولا، ئه‌مڕۆ له واشنگتۆن ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین و بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، ره‌زامه‌ندیی بۆ دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌رگرتووه.
دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین، دوای نزیكه‌ی 3 ساڵ وه‌ستان، به هه‌وڵی به‌رده‌وامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین جار سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه، ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندیی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی، حكوومه‌تی ئیسرایل ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئازاد كردنی زیاتر له 100 به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی، نیشانداوه.
