پۆلیسی ئەستەنبۆڵ دووبارە دەرگاكانی پاركی گەزی داخستەوە
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئنتێرنێت خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە بریار بوو پەرلەمانتارانی بەدەپە لە پاركی گەزی خواردنی فتار بۆ خەڵكی رۆژۆ ئامادە بكەن و دوای بڵاوی بوونەوەی ئەم دەنگووباسانە خەڵكێكی زۆر رووی لە پاركی گەزی كرد.
بەڵام لەگەڵ نزیك بوونەوەی بەربانگی ئێوارە پولیسی ئەستەنبۆڵ بە بریاری پارێزگاری ئەو شارە لە ترسی دووبارە بوونەوەی رووداوەكانی پاركی گەزی، دەرگاكانی ئەو پاركەیان داخستووە و مۆڵەتیان بە خەڵك نەداوە كە بچنە نێو پاركەكەوە و ئەوانەیش كە لە نێو پاركەكەدا بوونە لە لایەن پۆلیسەوە دەر كراون.
