كوێت...له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، لیبرالییه‌كان سه‌ركه‌وتوون و شیعه‌ش زیاتر له نیوه‌ی كورسییه‌كانی له‌ده‌ستدا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادگای باڵا له هه‌مانكاتدا سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی 2013 ده‌كات، ئه‌حمه‌د عه‌جیل، رایگه‌یاند، ریژه‌ی به‌شداریكردن زۆر باش بوو، هیچ پیشێلكارییه‌كان رووی نه‌داوه، ته‌نیا چه‌ند پێشێلكارییه‌كی بچوك هه‌بووه ئه‌ویش له‌شوێنی خۆی چاره‌سه‌ركراوه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌مینه‌ی شیعه كه 30 له‌سه‌دی دانیشتوانی كوێت پێكدێنن، زیاتر له نیوه‌ی كورسییه‌كانیان له‌ده‌ستدا ته‌نیا هه‌شت كورسیان به‌ده‌ستهێنا كه‌چی له په‌رله‌مانی پیش‌تر خاوه‌نی 17 كورسی بوون له كۆی 50 كورسی ئه‌نجومه‌ن.
لیبرالییه‌كانیش پێشتر هیچ كورسییه‌كیان نه‌بوو سێ كورسیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها ره‌وتی ئیسلامی شوێنی خۆیان قایمتر كرد له پێنج كورسییه پێشتر هه‌یانبوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه حه‌وت كورسیان به ده‌ستهێنا.
ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاكسازی له په‌یڕه‌وی هه‌ڵبژاردن كرا، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد و به‌شداریان نه‌كرد."
