میسر...هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یان كه‌سیان له لایه‌نگرانی مورسی كوشت
وته‌بێژی ئیخوان جیهاد حه‌داد، رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش نوێژی به‌یانی ئه‌مڕۆ له چه‌ند لایه‌نێكی گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه كه لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه، ته‌قه ده‌ستی پێكرد.
وتیشی: هێزه‌كانی ئه‌منی ته‌نیا بۆ برینداركردن ته‌قه‌یان نه‌كردوه به‌ڵكۆ بۆ كوشتن ته‌قه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوان به‌رزبێته‌وه.
كه‌ناڵی جه‌زیره رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویدا، 120 كه‌س كوژران و چوار هه‌زار و 500 كه‌سیش بریندار بوون، په‌یامنێری رۆیته‌رزیش 36 ته‌رمی له پزیشكی داد بینیوه.
هیچ لێدوانێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌م رووداوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میسره‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه راست بێت، ئه‌وا له‌وه‌ته‌ی مورسی لادراوه به‌خوێناویترین رووداوه‌كانی میسر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، له برۆكسل وته‌بێژی به‌رپرسی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كاترین ئاشتون، رایگه‌یاند، ئاشتون نیگه‌رانی زۆری خۆی له كوژرانی خۆپیشانده‌ران له میسر ده‌ربڕیوه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات توندوتیژییه‌كان بوستێنن، رێز له بنه‌مای خۆپیشاندانی ئاشتیانه بگرن.
