ئه‌ردۆگان رۆژنامه‌ی تایمز ده‌داته دادگا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر رۆژنامه‌ی تایمزو به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا هه‌موو كارێك ده‌كات.
ئه‌و كاردانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی كراوه هات له رۆژنامه‌ی تایمز كه ئیمزای ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندی جیهانی له‌سه‌ره‌و تیایدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كه‌ن.
له‌نامه‌كه‌دا ره‌خنه‌ی توند له‌حكومه‌تی توركیا‌و خودی ئه‌ردۆگان گیراوه به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی توندی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانیش كه بۆ پشتگیری له‌ئه‌ردۆگان رێكخرابوو، به‌هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانی نازییه‌كان شوبهاندبوو كه بۆ ئه‌دۆلف هیتله‌ر ئه‌نجام ده‌درا.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌و به كرێگرته‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره تۆمه‌تباری كرد.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئیمزاكه‌رانی نامه‌كه به‌ڕاستی بڕوایان به دیموكراسی هه‌بووایه، كه‌سێكیان به دیكتاتۆر وه‌سف نه‌ده‌كرد كه نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی وڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاساییشی له‌دژی رۆژنامه‌ی تایمز كرد‌و به‌مافی خۆی زانی په‌نا بباته به‌ر دادگا.
