ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا كۆدەبێتەوە
24ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی هەینی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی نافەرمی لە گەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوبەندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سـازدەكات.

مارك لیال گرانت، لەو بارەیەوە گوتی: بڕیارە ژمارەیەك لە ئەندامانی سیاسی و لەشـكری ئۆپـۆزسیۆن تیایدا بەشـداری بكەن و سەرۆكی نوێی هاوبەندیـیەكە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكایەتی شاندی ئۆپـۆزسیۆن بكات. بەڵام بۆ میدیاكان گوتی هێشـتا روون نیـیە ئایە جەنەڕال سەلیم ئیدریس سەرۆكی لەشـكری ئازادی سوریا ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت یان نا.

گوتیشی بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە كۆتایی‌ هێنان بە توندوتیژی بكرێت و هەروەها ئامادەكاریـیەكان بۆ كۆنگرەی دووەمی جنێڤ و مافەكانی مرۆڤ و گەیاندنی كۆمەكە مرۆیـیەكان بۆ خەڵـكی سیڤیل
Top