سەندیكای رۆژنامەنووسانی توركیا: بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزییەوە 72 رۆژنامەنووس لە كار لا دران
لەم بارەیەوە رۆژنامەی میللیەتی توركی بڵاوی كردووەتەوە سەندیكای رۆژنامەنووسانی توركیا رایگەیاندووە كە لە رۆژی دەستپێكردنی رووداوەكانی پاركی گەزییەوە تا رۆژی كۆتایی هاتنی ئەو رووداوانە بە لانی كەمەوە 21 رۆژنامەنووس لە كار دەركران و 37 رۆژنامەنووسی دیكە ناچار كران ئیستیقالە بدەن و 14 رۆژنامەنووسی دیكەیش بە زۆر ناچار كراون مۆڵەتی زۆری وەربگرن و ئەمەیش بە مانای دەركردنی ئەم رۆژنامەنووسانە لە كارە.
سەندیكای رۆژنامەنووسانی توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە رۆژ لە دوای رۆژی ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانە كە بە هۆی بەشداری كردنیان لە خۆپێشاندانەكان یا خۆ بە هۆی پشتگیری كردنی خۆپێشاندانەكان لە كار دوور دەخرێنەوە زۆرتر دەبێت.
