پارتی لیبرال دیموكرات لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ژاپۆندا سەركەوت

پارتی لیبرال دیموكرات لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ژاپۆندا سەركەوت
24ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- پارتی لیبرال دیموكراتی ژاپۆن لە 121 كورسیی پەرلەمانی عولیای ئەو وڵاتەدا 76 كورسیی بەدەست هێنا، بەو شێوەیە وەزیر \"شینزۆ ئابێ\"" دەتوانێ حكوومەتێكی سەقامگیر پێك بێنێت و، بە دانانی پلانێكی باش بۆ ئابووریی ئەو وڵاتە دەسەڵات بەدەستەوە بگرێتەوە.

ئابێ دوای سەركەوتنی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكاندا گوتی: ئەو سەركەوتنە نیشانەی پاڵپشتی خەڵكیی لە پلانی گۆڕانكاریی سیاسی و ئابووریی من و حكوومەتەكەمە، شەڕ لەگەڵ بێكاری، زیادكردنی مووچەكان و ڕێگە بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەی كۆمپانیا زەبەلاحەكان، پلانی حكوومەتەكەی من دەبێ.\""

لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ژاپۆندا نیوەی كورسییەكان خرانە دەنگدانەوە و، پارتەكەی شینزۆ ئابێ و پارتە هاوپەیمانەكەی (كومیتۆی نوێ) 125 كورسی لە كۆی 242 كورسییان وەدەست هێنا.

پارتی ڕكابەر یانی پارتی دیموكراتی ژاپۆن تەنیا 17 كورسیی وەدەست هێنا كە لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا خراپترین ئاستیان لە هەڵبژاردنەكاندا بووە.

لەو ساڵانەی دواییدا پارتی جۆراوجۆر دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە (شەش سەرۆكوەزیر لەماوەی شەش ساڵدا) بەڵام ئێستا دوای شەش ساڵ پارتەكەی شینزۆ ئابێ زۆرینەی كورسییەكانی هەردوو پەرلەمانی (سفلی و عولیا)ی بەدەستەوە گرتووە.

هەرچەند پەرلەمانی عولیا دەسەڵاتی پەرلەمانی سفلای نییە، بەڵام دەتوانێ یاسا پێشنیاركراوەكانی حكوومەت ڕەت بكاتەوە.

بەڕێز \""ئابێ\""ی تەمەن 58 ساڵان هەشت مانگە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە و، هەوڵی دا بە گۆڕانكاری لە ئابووریی ژاپۆندا كە بە \""ئابووری ئابێ\"" ناسراوە، گەشە بە ئابووریی وڵاتەكەی بدات كە 20 ساڵە تووشی قەیران بووە.

پلانەكەی ئابێ سەركەوتوو بوو و، لەو ماویەدا ئابووریی ژاپۆن 4% و بازاڕی پشكەیش 40% گەشەیان كرد.

بۆ بڕەوپێدانی گۆڕانكاری لە ئابووریی ژاپۆندا، ئابێ دوو هەوڵی بەدەستەوەیە، یەكەم: زیاتركردنی پارەەی نەختینە لەناو بازاڕەكان كە لەلایەن بانكی ژاپۆنەوە دەدرێ و دووەم: گەشەپێدانی سەرمایەی حكوومەتی لەو وڵاتەدا.

هەرچەند ئابێ بۆ گۆڕانكاری لە ئابووریی ژاپۆندا چەند بەربەستێكی جیددی هەیە، بۆ نموونە: دەبێ لە دەسەڵاتی یەكیەتییە سینفییەكان كەم بكرێتەوە، باجەكان دەبێ زیاتر بكرێن و، دەبێ یاسای هەندێ بەشی ئابوورییش لابدرێن.

ئابێ بە دوای گۆڕانكاریی دەستووریی ئەو وڵاتەدایە و، لە دەستوورە ئاشتیخوازانەكەی ئێستای ژاپۆندا، ئەو وڵاتە تەنیا ڕێگەی بەرگریكردن لەخۆی هەیە و، نابێ خۆی لە ئاڵۆزیی وڵاتانی تر وەربدات.

شارەزایان پێیانوایە گۆڕانكاری لە دەستووردا دەبێتە هۆی كێشە و ئاڵۆزیی ژاپۆن و دراوسێكانی

ڕاپرسییەكان ئەوە دەردەخەن، خەڵكی ژاپۆن زیاتر بەدوای گۆڕانكاریی ئابووریدان و، نایانەوێ دەستووری ئەو وڵاتە گۆڕانكاریی سەرەكیی بەسەردا بێت."
Top