پاكستان.. لە هێرشێی ئاسمانیدا 16 كەس دەكوژرێن

پاكستان.. لە هێرشێی ئاسمانیدا 16 كەس دەكوژرێن
3ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەهۆی هێرشی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە باكوری خۆرئاوای پاكستان، 16 هاووڵاتی دەكوژرێن.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە پاكستان رایانگەیاند: بەهۆی كەوتنەوەی دوو موشەكی لە ناوچەی وەزیرستان-ی سنوری، كە بە مۆڵگەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعید و تاڵیبان دادەنرێت، 16 كەس كوژراون.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد لەوكاتەوەی نەواز شەریف گەڕاوەتەوەە دەسەڵات، كە ئەمە دووەمجارە فڕۆكەی بێ فرۆِكەوان هێرشی ئاسمانی دەكەنەسەر ناوچەی وەزیرستان.
Top