ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامدەدات

ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامدەدات
3ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردۆتە سەر ناوچەیەكی سوریا بە ئامانجی پێكانی گەنجینەیەكی چەك‌و تەقەمەنی لەو وڵاتە. لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە: ئەو هێرشەی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان كاروانێكی چەك‌و تەقەمەنی كردۆتە ئامانج كە ویستراوە بگەیەنرێتە حزبولڵای لوبنان. رۆژنامەی هارارتسی ئیسرائیلیش هەمان زانیاری لەسەر زمانی بەرپرسێكی ئەمریكی دووپاتكردۆتەوە كە ئەو هێرشەی ئیسرائیل كاروانێكی چەكی كردۆتە ئامانج، ئەمە لەكاتێكدا لەسەرەتادا گومانی ئەوە دەكرا فڕۆكەكانی ئیسرائیل كۆگایەكی چەكی كیمیاییان كردبێتە ئامانج. بەرپرسێكیش لە باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن رایگەیاند: ئیسڕائیل مافی خۆیەتی رێگری بكات لە بڵاوبونەوەی چەكی كیمیاوی لە ناوچەكەدا‌و نەهێڵێت ئەو جۆرە چەكانە بگاتە دەست گروپە تیرۆریستیەكانی لە نمونەی حیزبوڵای لوبنانی. لای خۆشیەوە بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: زانیاری لە سەر هیچ هێرشێكی ئیسرائیلی بۆ سەر سوریا نیە.
Top